هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 29ـی 12ـی 2019 بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ناوبراو هیوای پتەوتربوونی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی خواست لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.