هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو بەشێوەیەكی حەكیمانە هەرێمی لەچەندین شەڕی ناوخۆ پاراستووە

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو بەشێوەیەكی حەكیمانە هەرێمی لەچەندین شەڕی ناوخۆ پاراستووە

ئەمڕۆ شەممە ۷/۱۲/۲۰۱۹، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، یەكگرتووی ئیسلامی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیەی سازكرد.


لەو كۆنفرانسەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی ماوەی ۲٥ ساڵە خزمەت بەكۆمەڵگەی كوردی دەكات و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە توانی بەشێوەیەكی حەكیمانە كاری سیاسی بكات و هەرێمی كوردستانی لەچەندین شەڕی ناوخۆی و كاولكاری پاراست، وە لەڕابرووداو تاوەكو ئێستاش یەكگرتوو ڕۆڵ و كاریگەری بەرچاوی هەبوەو توانیویەتی بەشێوەیەكی میانڕەوانە لەكاروچالاكیەكانی بەردەوام بێت.

هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەوەشی خستەڕوو: ئەندامان و بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هیچ كاتێك لەهیچ بارودۆخێكدا سەنگەریان لەیەك نەگرتووەو یەكگرتووەكان بەرژەوەندی كۆی نەكرونەتەوە، بەڵكو پێكەوە ژیان و برایانە مامەڵەیان لەگەڵ گۆڕانكاریەكان كردووە.

لەدرێژی وتەكانیدا، ئەمیندای گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ووتیشی: یەكگرتووی ئیسلامی بەو شێوەیەی كە لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردودا خزمەتی كۆمەڵگەی كردوەو توانیویەتی بیكات، لەداهاتوشدا بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتودا زیاتر گرنگی بە پەروەردەی تاك بدرێت و كاری ئاینی بەشێوەیەكی میانڕەوایانە بەردوامی پێدەدەین.