هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت دواكەوت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت دواكەوت

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: نەریتێكی جوانە میللەت خۆنیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدات و سەرنەوی نەكات بۆ ستەم و گەندەڵی.

 


مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق لەتویتێكدا ڕایگەیاند: نەرتیتێكی جوانە میللەت خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدات و سەرنەوی نەكات بۆ ستەم و گەندەڵی، لەوە جوانتر ئەوەیەكە دەسەڵات بە بەزەییانەو باوكانە مامەڵە بكات و وەڵامی خواستەكان بداتەوە.

 

هەروەها ووتیشی: بەڵام بە داخەوە ٸەوەی بینیمان لە عێڕاق روبەروبونەوەی توندو خوێناوی بوو , دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت دواكەوت, ٸایندە نادیارو كلیلی چارەش دیارنیە خوای گەورە باشترین پارێزەرو بەبەزەییە.