مامۆستا سەلاحەدین: ناكرێت به هیچ پاساوێك و له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا سازش له‌سه‌ر ئه‌م فۆڕمه‌ی یه‌كگرتوو بكرێت
له به‌رواری ٢٠١٩/١٠/٣٠ به‌ڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چوارده‌ی ده‌وروبه‌ری یه‌كگرتوویان له ناحیه‌ی داره‌توو كرد‌و له‌لایان به‌ڕێزان مامۆستا قاسم رەسول گه‌ڵاڵی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا‌و ئه‌م سه‌ردانه‌یان به پێویست و گرنگ ناوزه‌د كرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند به زمانی ژماره تیشكێكی خێرای خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كان و سنوری جوگرافی مه‌ڵبه‌ند..
دواتر به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی ڕۆل و كاریگه‌ری به‌رپرس و ستافی مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخستنه‌كانی له‌و سنوره‌دا به‌رز نرخاند‌و سوپاسی كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكیه‌كان و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی تاكه‌كان و ئاراسته‌كردنیان..
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزیان جه‌ختیان له‌سه‌ر نه‌هجی میانڕه‌وی و په‌روه‌رده‌یی یه‌كگرتوو كرده‌وه له فكر‌و موماره‌سه‌دا.. ناكرێت به هیچ پاساوێك و له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا سازش له‌سه‌ر ئه‌م فۆڕمه‌ی یه‌كگرتوو بكرێت كه ئه‌مه‌ش قوربانی و شه‌ونخوونی و ماندووبوونی زۆری ده‌وێت له‌لایه‌ك, له‌لایه‌كی تر بۆخوا صولحان و نزیك بوونه‌وه‌ی زیاترمان له په‌یامه‌كه‌ی لێ ده‌خوازێت..