هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

"كاری كادرانی یەكگرتوو خزمەتی پرۆسەی مرۆڤسازی و هەڵسانەوەی تاكی كوردیە"

"كاری كادرانی یەكگرتوو خزمەتی پرۆسەی مرۆڤسازی و هەڵسانەوەی تاكی كوردیە"

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەئەولەویەتی كاری كادرانی یەكگرتوو خزمەتی پڕۆسەی مرۆڤسازی و هەڵسانەوەی تاكی كوردیە.

 

دوێنێ هەینی 11-10-2019، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوخۆی كرد لە شارۆچكەی شەقڵاوە، لەكۆبونەوكەدا تیشكی خستە سەر ڕوداوەكانی ساحەكە و پێشهاتەكان و تەئكیدی لەسەر پڕەنسیپە نیشتمانیەكان و پڕۆسەی پەروەردەو پێگەیاندن لەناو ڕیزەكانی یەكگرتوو كردەوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەئەولەویەتی كاری كادرانی یەكگرتوو هەموو تواناكانیان بخەنە خزمەتی پڕۆسەی مرۆڤسازی و خزمەت بەهەڵسانەوەی تاكی كوردی لەڕەهەندی مەعنەوی و پەروەردەیی و نمونەیی بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.