نووسینگەی بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رونکردنەوەیەکی بڵاو كردهوه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی :-
بەڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبەشێکی وتووێژی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، سەبارەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنێک بۆ حزبەکان وتویەتی
ئهو ئهنجومەنه كاتی خۆی پێشنیاری مامۆستا سەلاحەدین ئەمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی بووە،
ئێمە لە نوسینگەی بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێین ئەمەی بەرێز فازڵ میرانی باسی دەکات پێشنیاری بەرێز مامۆستا سەلاحەدینه دوای ساڵی ٢٠٠٦ و یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی لە هەلومەرجێکی تایبەت بووە.
سەبارەت بەوەی ئێستا لە ڕاگەیاندنەکان باس لە دروستکردنی ئەنجومەنی پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەکرێ بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیچ لێدوانێکی نوێی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و هیچ لایەنێکیش ئەم باسەی بە فەرمی لەگەڵ ئێمە نەکردۆتەوە.
نووسینگەی بەرێز
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو
٢٥/٩/٢٠١٩