ئه‌مرۆ شه‌ممه 5/11/2016 مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە راوێژكارانی تایبەتی خۆی لە سلێمانی كۆبویەوه .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دواین گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی شیكرده‌وه و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌هه‌ستیاری و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ین .
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا ئه‌مینداری گشتی باسی كاری نوێی یه‌كگرتووی كردوو ئاماژه‌ی دا به رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كگرتوو له گۆره‌پانه‌كه و هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی له‌بواری چاكسازی و ئاشته‌وایی لایه‌نه‌كان، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به ئازادی و ئارامی بژین و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت .
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی باسی له ئه‌ركی راوێژكاری كرد له كاری حزبی و سیاسی و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه له‌م خوله‌ی یه‌كگرتوو راوێژكاران وه‌كو كه‌ناڵێكن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگه‌كان و ئه‌بێت سوود له توانا و به‌هره‌كانی راوێژكاران وه‌ربگیرێت و راو پێشنیاره‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن .
له‌كۆتاییدا راوێژكارانی ئه‌مینداری گشتی سوپاسی ئه‌و متمانه‌ی ئه‌مینداری گشتیان كردوو و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه بۆ خزمه‌تی كاروانی یه‌كگرتوو و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی خۆمان بۆ خاك و نیشتیمان به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردن به پێدانی پێشنیار و راو بۆچوون و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هه‌ر ئه‌ركێك كه پێمان ده‌ستپێردرێ .