هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەپارتی ابنا‌‌و النهرین كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەپارتی ابنا‌‌و النهرین كرد

 

پێش نیوەرڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 3/9/2019 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی ( ابنا‌‌و النهرین ) كرد كە پێكهاتبوو لە بەرێزان خاتوو گالیتا شابا سەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی .

 

سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەو پێشوازیە گەرمەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و شاندی یاوەری دەربڕی و جەختیان لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە .

 

لەدیدارێكی دۆستانەدا باس لە رەوشی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا و پێكەوە ژیان و گەشەپێدانی دیموكراسی لە ناوچەكە و پاراستنی مافی پێكهاتەكان و چۆنیەتی كارلەسەركردنی بەپێی یاسا و دەستور بۆ زیاتر بەهێزكردنی دیموكراسی تەئكیدی لەسەر كرایەوە.

 

شایانی باسە هەریەكە لە بەرێزان مامۆستا خەلیل ئیبراهیم و د. محەممەد هاودیانی ئامادەیی دیدارەكە بوون .