هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

 

 

ئەمرۆ دووشەممە‌ لە شاری سلێمانی مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین پێشوازیكرد لە بەرێز (مەهدی شوشتەری) سەركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران – سلێمانی. 

لە دیدارێكدا كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند هەردوولا تیشكیان خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی.
لەو بارەیەوە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری ناوچەكەو رێكخستنی كەش و هەوای ئارامی و پێكەوە ژیان و پتەوكردنی ئەركی دراوسێیەتی و هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا.
هەروەها لە بەشێكی تری دیدارەكە بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین هیوای سەركەوتنی بۆ سەركونسوڵ خواست لە كاروبارەكانیدا كە بەشێوەیەك بتوانێت خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بكات و پەیوەندییە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی بەرەو پێش ببات.