به‌ئاماده‌بونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین مه‌حه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ژێر دروشمی (به‌په‌روه‌رده‌و زانست ، ئایینده بونیاد ده‌نێن) 10یه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند ئێمه هاوئاهه‌نگتان ده‌بین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌ی نه‌وه‌كانمان به‌ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروست.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-8-2019 به‌ئاماده‌بونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین مه‌حه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ژێر دروشمی (به‌په‌روه‌رده‌و زانست ، ئایینده بونیاد ده‌نێن) 10یه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
له ووته‌یه‌كیدا به‌رێز ئه‌مینداری گشتی بۆ ئاماده‌بوان و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تا پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌تان لی ده‌كه‌م وه پیرۆزبایی له‌به‌رێز (م. ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) ده‌كه‌م كه بۆماوه‌ی دوو خوله سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له سكرتێر به‌رده‌وام بووه، ئێمه گه‌ر له حزبه‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بوین له‌ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئێوه وه‌ك رێكخراو سه‌ركه‌وتوو بوونه له ڕاده‌ستكردنی پۆسته‌كان و گۆڕانكاری له كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه‌تان..
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خه‌ریكی ئیصلاحی مجتمعی ده‌بین له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه به‌سیاسیشه‌وه.. ئێمه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا‌و كاریگه‌ر ده‌بین دوور له چه‌واشه‌كاری و فێڵ كردن، ئۆپۆزسیۆنبوون به‌شێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌و ده‌توانرێت پێكمانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مووان خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌و هاونیشتمانی بكرێت..
ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین كه هاوكارو هاوئاهه‌نگتان بین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌ی نه‌وه‌كانمان به‌ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروست.. یه‌كگرتوو كه له‌سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌مین به‌ڵین به‌هه‌مووان ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی میانڕه‌وی و خزمه‌ت و ئیصلاح وخزمه‌تی هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه.
له‌كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و به‌و هیوایه‌ی كه بتوانێ له ئایینده‌دا خزمه‌تی زیاتر‌و باشتر پێشكه‌ش به قوتابیان و خوێندكاران بكه‌ن.. به‌و هیوایه‌ی كه رێكخراوه‌كان وا له‌حزبه‌كان بكه‌ن كه پاڵشتیمان له خزمه‌تكاری رێكخراوه‌یی نه‌ك به‌كار بهێنرێت بۆ كاری حزبی و خزمه‌تی حزب.