له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته بوێرانه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌ستخۆشی له د. موسه‌ننا ئه‌مین ده‌كات.
پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی د. موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه، به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ده‌ستخۆشی لێ كرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته بوێرانه‌كه‌ی و جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی دانانی یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و سزادانی حاڵه‌تی جیاكاری نه‌ژادی و طائفی و هه‌موو هۆكارێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌راهیه‌ت و دووبه‌ره‌كی له وڵات‌دا ..