هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەركی بانگخواز ئەركی پێغەمبەرانە ئەركی سەرەكی پێغەمبەرانیش بۆ ئەوە بووە تا بە تەنیا خوا بپەرسترێ

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەركی بانگخواز ئەركی پێغەمبەرانە ئەركی سەرەكی پێغەمبەرانیش بۆ ئەوە بووە تا بە تەنیا خوا بپەرسترێ

 

 

لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرۆكی ئەنجوومەنی بانگەواز ئەمڕۆ، مەراسیمی رێزلێنان بۆ (276) بانگخوازی نوێ بەڕێوەچوو كەتازە لەخولەكانی بوون بەبانگخوازیان تەواو كردووە، (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لەو ژمارە نوێیەی بانگخوازان كردو سوپاسی دەزگاو ئەنجوومەنی بانگەوازی كرد لەپای كۆشش و هەوڵی نوێیان بۆ دروست كردنی بانگخوازوو خوێنی تازە بۆ بەردەوامی دان بە كاری چاكسازی لەناو كۆمەڵگەو داواشی لەبانگخوازە تازەكان كرد كە بەئەدای تازەوە كاری چاكەخوازی و بانگەواز بكەن وتیشی : ئێوە شیاوی ئەوەن دەستی خەڵك بگرن ڕێگەی چاكەو ڕووناكی نیشان بدەن.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەبانگخوازانی ڕاگەیاند، ئەركی ئێوە ئەركی پێغەمبەرانە ئەركی سەرەكی پێغەمبەرانیش بۆ ئەوە بووە تا بە تەنیا خوا بپەرسترێ، بانگخواز ئیشی ئەوەیە پێش هەموو كەس ئاگای لەخۆی بێ قسەی بێ كردەوە گرنگ نیە پێویستە كرداری باش دواتر قسەی باشی بەدوا دابێ هەوڵدەین قسەی بێ كردەوەمان نەبێ.
شایانی باسە هەر لەمەڕاسیمەكەدا خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشكەش بەبانگخوازان كرا.