هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نوری مالكی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی نوری مالكی دەكات

 

 

 

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی حزبی دەعوەی عیراقی، و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نوری مالكی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەكە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستە كرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە:
بەڕێز/ نوری مالكی
ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
بە بۆنەی بەستنی كارەكانی كۆنگرەكەتان، و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، پیرۆزبایەێكی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان وسەركردایەتی حزبەكەتان دەكەین.

هیواخوازین پەیوەندیەكانی هەردوولامان لەگەشەكردن وبەرەوو پێشچووندابێت.

سەركەوتووبن
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هەولێر، 17/7/2019