هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: ‏ سڵاو بۆ دەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل و نەفرەت لەكودەتاو دكتاتۆریەت

ئەمینداری گشتی: ‏ سڵاو بۆ دەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل و نەفرەت لەكودەتاو دكتاتۆریەت

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە كودەتا هیچ خێرێك نەبینرا وەو سڵاو بۆ دەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل و نەفرەت لەكودەتاو دكتاتۆریەت.


مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" لەساڵیادی كودەتاكانی ۱٤ و۱۷/ تەموزی ۱۹٥۸ و ۱۹٦۸ی عیراق و ۱٥/تەموزی ۲۰۱٦ توركیا و۳/ حوزەیرانی ۲۰۱۳ی میسر و...هیچ خێرێك نەبینراوە،بەتایبەت كە بەسەر دەسەڵاتێكی هەڵبژێرراودا كرابێت".


هرەوەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: كودەتا هەمووگیانی شەڕو بەڵایە، سڵاو بۆدەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل ونەفرەت لە كودەتاو دكتاتۆریەت .