هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەشێك لەهیدایەت كاری دەستەجەمعیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەشێك لەهیدایەت كاری دەستەجەمعیە

لەشاری ڕانیە دەزگای پەروەردەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خولێكی پەروەردەیی بۆ كادیرانی یەكگرتوو لەسەر ئاستی هەرێم كردەوە كە ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت.

لەدەستپێكی خولەكەدا مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری لە خولەكە كردو بابەتێكی پەروەردەیی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد.
ئەمینداری گشتی وێرای جەختكردنەوەو لە دەزگای پەروەردە بۆ كردنەوەی ئەو جۆرە خولانە لەوتەیەكیدا تیشكی خستە سەر پەروەردە لەكاری دەستە جەمعیداو ووتی: بۆ ئەوەی مۆفەقبی پێویستە بەردەوام لەزیكرابین و یادی خوابكەین و پەیوەندیمان بەردەوام لەگەڵ خوابێ دەستمان لێ بەرنەدا، بەشێك لە هیدایەت كاری دەستەجەمعیە مرۆڤ كاتێك بەدەستە جەمعی كاردەكات تووشی خێر دەبێ، بەشێ لەپاراستنی هیدایەت ئەوەیە خۆت بەمەعسوم نەبینی و خۆت بە موقەسیر ببینی، سەیری فەزڵی جەماعەت و مامۆستاكانت بكەی بۆتۆ خێریان بوەو دوعای خێریان بۆ بكە بەو شێوەیە برایەتی زاڵبكەیی و سوپاس و پێزانین زیادبكەی.
شایەنی لەماوەی 3 ڕۆژی خولەكەدا دەزگای پەروەدەی یەكگرتوو چەندین بابەت و سیمیناری بەسوود پێشكەشی بەشداربووانی خولەكە دەكات بەئامانجی سودبینین و كارپێكردنی لە كۆمەڵگەدا.