هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : دەخوازم ئۆپۆزسیۆن سەركەوتوو بێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : دەخوازم ئۆپۆزسیۆن سەركەوتوو بێت

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، دوای نۆ مانگ لەدوا كەوتن كابینەی نۆیەمی حكومەت پێكهێندرا.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكی تویتەردا ڕایگەیاند: پاش دواكەوتنێكی نۆ مانگی، ئەمڕۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم متمانەی زۆرینەی پەرلەمانی كوردستانی وەرگرت، وێڕای تەمەننای سەركەوتنیان لە پابەندی بەسوێندو كارنامەكەیان، دەخوازم ئۆپۆزسیۆنیش سەركەوتووبێ لەڕۆڵی كاراو بنیاتنەری خۆیدا لەخزمەتی گەل و نیشتماندا.