هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتووی ئیسلامی پێشوازی لەشاندێكی بزووتنەوەی هەقە كرد

یەكگرتووی ئیسلامی پێشوازی لەشاندێكی بزووتنەوەی هەقە كرد

 

 

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 3-7-2019، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی د.عومەر محمد ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێبەجێكردن و مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لە شێخ هاوڕێ كاكە حەمە ڕابەری بزووتنەوەی هەقە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا شێخ هاوڕێ تیشكی خستەسەر مێژووی بزوتنەوەكەیان و ڕۆڵیان لە پرۆسەی ئیصلاحی كۆمەڵایەتی و بایەخیان بە برایەتی و پێكەوە ژیان.
لەبەشێكی دیدارەكەدا ئاماژە بە ڕۆڵی چاكسازیانەی یەكگرتوو لە پاراستنی شوناسی بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەموو چاكەخوازان و ئیصلاحخوازان لە تەوژمە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا و هەماهەنگی زیاتر بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەی كوردەواریی كرا.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سوپاسی كردن و بەڕێزەوە سەردانەكەی نرخاند و هیوای خواست هەموولایەكمان هاوكاری یەكتر بین بۆ پێكەوەژیان و پرۆسەی ئیصلاح و چاكسازی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئەهلی و ئیداری.