هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەركی مامۆستایانە پەرورەدەیەكی دروست بكەن و نەوەیەكی نیشتیمان پەروەر پێبگەیەنن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەركی مامۆستایانە پەرورەدەیەكی دروست بكەن و نەوەیەكی نیشتیمان پەروەر پێبگەیەنن

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-6-2019، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ دەزگا پیشەییەكان و ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو كۆبویەوەو ڕایگەیاند: پێویستە مامۆستایان ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان كە پێگەیاندن و پەروەردەیەكی دروستی قوتابیان و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەیە جێبەجێ بكەن.


هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەركی مامۆستایان باسی مرۆڤەو لەهەموو ئەركەكانی تر گرنگترە، لای ئێمە فێربوون بەشێكە لەئەرك، بینای كەسایەتی قوتابی بچینەی پرۆسەكەیە، بینای كەسایەتی بە ئەخلاق و فێركردن و خوێندەواركردن و شارەزایكردن لە سنوری زانستیدا دەبێت.


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەدرێژەی وتەكانیدا، ووتیشی: بەداخەوە ئاستی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دابەزیوە، بۆیە پێویستە مامۆستایان ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان جێبەجێ بكەن و بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەكەدا بكەن، وە ئەگەر كەسێك نەتوانێت وەك ئەوەی پێی سپێردراوە ئەركەكەی جێبەجێ بكات، نەیكات باشترە چونكە بەرپرسیاریەتی دونیاو قیامەتی لە ئەستۆیە.