هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوە

یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 18-6-2019 شاندێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیان لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەرییەوە پێشوازیان لێكرا.


لەكۆبونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كردو دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئەم سەردانە سەردانێكی ئاساییەو ئێمەو كۆمەڵ ئەم جۆرە سەردان و دیدارانەمان لە ڕابردوودا هەبوەو لەداهاتوشدا بەردەوامی دەبێت.


هەروەها مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەوەشدا كە گفتوگۆمان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو هەرێمی كوردستان كرد و جەختمان لەسەر بتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان كردەوە.


مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕونكردەوە كە گفتوگۆمان دەربارەی پەیوەندییە لە مێژینەیەكانی هەردوولاو بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەو ئەگەری ئەو گۆڕانكارییانەی كە چاوەڕوان دەكرێت ڕووبدەن، كردووە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتوو ئامادەی دیدارەكە بوون.