مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی دكتۆر محەممەد مورسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "وەفاتی سەرۆکی شەرعی بەناحەق زیندانیکراوی میسر دڵی هەموو ئازادیخواز و ئیماندارانی جیهانی هەژاند".
سەلاحەدین بەهائەدین لە توویتەری خۆی نووسیوویەتی "بە دڵێکی رازی بە قەدەری خودا، هەواڵی وەفاتی سەرۆکی شەرعی بەناحەق زیندانیکراوی میسر، دڵی هەمووئازادیخواز و ئیماندارانی جیهانی هەژاند. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدە مەزنە و گشت هاوسەنگەرانی دەکەم. پیرۆزی بێت پلەی (الذین صدقوا ماعاهدوا اللە)".