هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبای پێشكەشی موسڵمانان و سەرجەم مرۆڤایەتی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبای پێشكەشی موسڵمانان و سەرجەم مرۆڤایەتی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پەیامێكی پێشكەشی موسڵمانان و سەرجەم مرۆڤایەتی كردو ڕایدەگەیەنێت: داواكارین لە خوای گەورە گەل و نیشتمانمان لە بەڵا و روودوای خراپ بپارێزێت.

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پێشكەشی موسڵمانان دەكات و ڕایگەیاند:" هاتنەوی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەهەموو لایەكمان پیرۆز بێ، لەخودای رەحمان داواكارم لە بەرەكەت وبەهرەكانی ئەم مانگە بێ بەشمان نەكات". 

لە تویتەكەدا مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو نزای دوور بوون لە بەڵا و ناخۆشی بۆ گەلی كورد دەخوازێت و دەنوسێت :" گەل ونیشتمانمان لەبەڵاو روداوی خراپ بپارێزێ ،موفق مان بكا بۆ ئەنجامدانی ئەركی خۆمان لەم مانگە پیرۆزەدا.. لەهەمو موسڵمانان وسەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز".

 

 

س ب