هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زانایان و كەسایەتی و پیاو ماقوڵانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر بەسەردەكاتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زانایان و كەسایەتی و پیاو ماقوڵانی دەڤەری بیتوێن و پشدەر بەسەردەكاتەوە

 

 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەها‌ئەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری (م. سەمیر سەلیم) كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (سلێمان حەمەد سۆفی) بەرپرسی مەڵبەندی (7) ی یەكگرتوو ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران و زانایان، ژمارەیەك سەردانی كۆمەڵایەتی و لەنزیكەوە هەواڵ پرسین لە ئەندامانی دێرینی كاروانی پڕشكۆی یەكگرتوو و هەروەها زانایان و پیاوماقوڵانی دەڤەری بیتوێن و پشدەریان كردو بووە جێگەی خۆشحاڵیان و ‌سەردانەكەی ئەمینداری گشتی و شاندی یاوەریان بەگرنگ وەسف كردو هیوای بەردەوامیان بۆ خواستن.

بنەماڵەی كاك ئەحمەدی كوێخا مەحمود

بنەماڵەی حاجی حەمەسوور

بنەماڵەی كۆچكردوو مامۆستا سەركەوت

بنەماڵەی كاك حاجی حامید

بەشداری كردن لە پرسەی كاك عەبدولستار بۆڵی

بنەماڵەی كاك فەقێ حوسێن سەنگەسەری

بنەماڵەی مەلا عوسمان سەنگەسەری

بنەماڵەی مامۆستا مەلا رەسول لە گوندی شێخ ئاودەلان

بنەماڵەی حاجی عەباس لە قەڵادزێ

بنەماڵەی كاك عەبدولڵا رەسول لە قەڵادزێ

بنەماڵەی كاك ئیبراهیم مەحمود

بنەماڵەی مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرپرسی لقی پشدەری یەكێتی زانایان