هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌شداری كۆنفرانسی خوشكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌شداری كۆنفرانسی خوشكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

 

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: لەگەڵ سەرەتای دروست بوونی یەکگرتوو بەشداری خوشکان لەپرۆسەکە لەکاتێکدا بوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشداری ئافرەتان شتیکی نامۆ بوو ئێمە بەوە دەستمان پێ کرد لەگەڵ یەکگرتووی برایان یەکگڕتووی خوشکانیشمان هەبوو.

لەمیانەی بەشداری کردنی لەکۆنفرانسێك له‌ژێر دروشمی ( هه‌ڵسه‌نگاندن .. نوێبونه‌وه‌ .. به‌دیدگایه‌كی روونه‌وه‌ )ـی خوشکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 1/5/2019 له‌ شاری هه‌ولێر بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: یەکگرتوو کە لە قۆناغێ هەڵسانەوە وبەخۆداچوونەوەیە خوشکانیش ڕۆڵیکی گرنگ لەو پرۆسە دەگێرن و هیودارم بەئامانجی خۆيان بگەن لەو خاڵانەی کە پێویستە .

هەروەک ڕاشیگەیاند سوپاس بۆخوا خوشکان ڕۆڵیکی گرنگیان هەبووە وە وجودیان هەبوە لەگەڵ سەرەتای دروست بوونی یەکگرتوو. ئەمە بەسەهلی و ئاسانی بەڕێوەنەچوە بەشداری خوشکان لەپرۆسەکە لەکاتێکدا بوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشداری ئافرەتان شتیکی نامۆ بوو ئێمە بەوە دەستمان پێ کرد لەگەڵ یەکگرتووی برایان یەکگڕتووی خوشکانیشمان هەبوو .

لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دەوروبەر ئەمینداری گشتی یەکگرتوو گوتی پیلانیکی فراوان هەیە بۆ ئەو ناوچانەی کە سەروەتی سروشتی زۆری تێدایە بۆئەوەی داگیرکراو بێت بەخاک و مێشک و سەلیقەیەوە دەیانەوێت داگیرکراوبێت وەکاری لەسەر دەکرێت .

له‌ كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆکۆنفرانسی یەکگرتووی خوشکان بەڕچاوڕونی داو بە خوشکانی ڕاگەیاند هەموو گۆڕانکاریەک لەکۆمەڵگا بە واقیعی دەکرێت بەچاو نوقاندن و نەزەریەت ناکرێ . یەکگرتوو لە بەرنامەی نیە خوشکان پەراوێزبخات بەڵکو بە بەرنامەیەکی تۆکمەو دڵسۆزانە دەمانەوێ ڕۆڵی زیاتریان هەبێ، خوشکانی ئێمە لەنێوان دوو تەکلیف دان یەکیان کاراکردنی ڕۆڵی خوشکانە لەناو کۆمەڵگا ئەوەی دووەمیش تەکلیفی نەخلیسکانیانه لەگەڵ ئەو شاڵاوەی کەهەیە وە نەخزێنه‌ ناو ئەوپیلانانه‌ی كه‌ لەناوچەکە هەیە .