هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست كاری لە پێشینەمانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست كاری لە پێشینەمانە

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: یەكگرتووی ئیسلامی هەمیشە دژی توندڕەوی بوەو ئێمە پابەندین بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام.


ئەمشەوی پێنج شەممە 25-4-2019، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، سەردانی قەزای دەربەندیخانی كرد و لەكۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە ئەندامان و كادرانی یەكگرتوو، ڕایگەیاند: ئێمە هەمیشە دژی توندڕەی و پەڕگیری وەستاوینەتەوەو چاكسازیكردن بەئەركی خۆمانی دەزانین لە كۆمەڵگەدا، بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست كاری لە پێشینەمانە.


هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لەیەكەم ڕۆژی كاركردنمانەوە ڕامانگەیاندووە كە پابەندین بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هەر شتێك دژی شەریعەت بێت ڕەتی دەكەینەوەو ئەوەش ئەركێكی بەردەوامەو لە پێناویدا تێدەكۆشین.


لەبەشێكی تری ووتەكانیدا، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ووتی: لەئێستادا لە پێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزنداین و لەو مانگەدا بە تاك و كۆ پێكەوە هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرزڕاگرتنی بەها پیرۆزەكانی ئاینی ئیسلام.

 

 

س ب