هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەلاحەددین : یەكگرتوو پێویستییەكی هەنووكەییە بۆ ساحەی كوردستان

مامۆستا سەلاحەددین : یەكگرتوو پێویستییەكی هەنووكەییە بۆ ساحەی كوردستان

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكگرتوو ئێستاش لەم قۆناغە بەخشندەیی هەیە، بۆیە دەبێت بەردەوامبین لەو‌ پەروەردە ‌پاكەی كە بەشانازییەوە خزمەتی گەل و نیشتمان بن.

لەمیانەی وتەیەكیدا لە خولێكی دەزگای پەروەردەی كە بۆ کارگێرانی مەڵبەندو یەکەکانئ یەكگرتوو لە شاری كۆیە، ئەمڕۆ هەینی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی هەستانەوە و بەخۆداچوونەوەی یەكگرتووەكان، لەسەرەتاوە جیاواز بوون و بە جیاوازی هاتوونەتە مەیدان و سەرەتایەكی پیرۆز بوو و بە ئیرادە و هیمەتەوە كاروانی یەكگرتوو دەستی پێكرد.

وتیشی”یەكگرتوو ئێستاش لەم قۆناغە بەخشندەیی هەیە بۆیە دەبێت بەردەوامبین لەو پەروەردە ‌پاكەی كە ‌یەكگرتووەكان بەشانازییەوە خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن و دەبێت خزمەتكاری دین بین نەك دین بكەینە خزمەتكاری خۆمان، چونكە یەكگرتوو پێویستییەكی هەنووكەییە بۆ ساحەی كوردستان ئەگەرچی لە كار و خزمەتتدا هەوراز و نشێوی زۆر هەبووە، بەڵام لە كۆڵنەدان و خزمەتكردنەكان بەردەوام دەبێت”.