هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق كۆبۆوه

مامۆستا سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق كۆبۆوه

 

 

 

به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق به‌رێز (محمد عه‌لی حه‌كیم) کرد.

لەدیدارەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان لەپەیوەندیەکانی نێوان عێراق و وڵاتان و چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی و جەختی لەهەماهەنگی و هەوڵدان بۆ کارئاسانی کردەوە لەڕێگەی سەفیرانی عێراق کە پێشکەش بە هاوڵاتیانی عێراقی بکریت لە سەرئاستی وڵاتان.