هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد لە عێراق

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد لە عێراق

 

 

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و وەفدی یاوەری سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد لەبەغدا و لەگەڵ جون هود هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ جون هود باسیان لەپرۆسەی سیاسی عێراق کرد و هەروەک دیدو تێروانینی یەکگرتوو لەکۆبونەوەکە خرایە ڕوو لەسەر کێشە بەردەوامەکانی نێوان هەرێم وبەغدا و هەنگاونان بۆچارەسەر کردنی و لادانی لەمپەرەکان لەبەردەم گۆڕانکاریەکان.