ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٤/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھادین و شاندی یاوەری، سەردانی بەڕێز د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێڕاق کرد سەبارەت بە دوا پێشهاته سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.
لە میانی دیدارەکەدا باس له‌و هه‌وڵانه کرا کە له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی لایەنە سیاسییەکان له ئارادایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێکه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و پرۆسەی سیاسی.