هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتوو هاوپەیمانی نیشتمانی لەئاستی باڵادا كۆدەبنەوە

یەكگرتوو هاوپەیمانی نیشتمانی لەئاستی باڵادا كۆدەبنەوە

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە (ئارام قادر) سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی.

سەرەتای كۆبوونەوەكە هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ناوچەكەو كوردستانیان كردو جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی راگرتنی سەقامگیری سیاسی و پاراستنی ئارامی باری سیاسی هەرێم و نێوان لایەنە سیاسیەكان.

لەتەوەرەیەكی تری دانیشتنەكە جەخت لەسەر پەیوەندی هەردوولا كرایەوە.

شایەنی باسە هەریەكە لە (د.عومەر موحەمەد) و (م. موستەفا عەبدولڵا) ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و خوشكە (خەرمان موحەمەد) ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.