هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتو بۆ كۆچەر بیركار: جێگەی شانازی هەموانیت

ئەمینداری یەكگرتو بۆ كۆچەر بیركار: جێگەی شانازی هەموانیت

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی بۆ پڕۆفیسۆر "كۆچەر بیركار " ئاراستەكردوەو ڕایدەگەیەنێت: جێگەی شانازی هەموانی.


مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر"، نوسیویەتی :" پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆچەر بیركار ،بەراستی جێگای شانازی هەموانی ، هەموو كورد ،هەموو چینی زەحمەتكێش و جوتیار و گوندنشینی جیهان ،هەموو گەلانی ئێران " .


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد:" سڵاوی خۆشەویستی وڕێزت لێ بێ ، سوپاس بۆ ئەو خودایەی ئەوبەهرەیەی پێ بەخشیوی ، سوپاس بۆ ئەو باوك ودایكەی پەروەردەیانكردی و پشتیان گرتی " .


جێگەی باسە كۆچەر بیركار ئەو پڕۆفیسۆرە كوردەیە كە لە ماوەی رابردوو خەڵاتی "فیڵدز "ی شان بە شانی سێ زانای تر بەدەستهێنا ، ئەوانی دیكەش "ئەلیسیۆ فیگالی " و "پیتەر شۆڵز " و "ئەكشای فنكاتیچ " بوون ، خەڵاتەكەش وەك رێزلێنانێك بوو بەرامبەر ئەو رۆڵە زانستیەی لە بواری بیركاری گێڕاویانە .


كۆچەر بیركار پەنابەرێكی كوردە لە وڵاتی بەریتانیا و خەڵكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و وەك پەنابەرێكی سیاسیش رووی لە ئەوروپا كردووە و ، ئێستاش لە زانكۆی "كامبیرج " وانەبێژە .

 

(كۆچەر بیركار ) پڕۆفیسۆری كورد لە زانستی بیركاری ئێستا سەردانی كوردستانی باشوری كردووە ، ئەم سەردانەشی لەسەر بانگهێشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە.

 

 

 

س ب