هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

م. سەڵاحەددین: یەكگرتوو هێزێكی كۆمەڵایەتی ئەخلاقی و پەروەردەیی گەورەیە لەم كۆمەڵگەیەدا

م. سەڵاحەددین: یەكگرتوو هێزێكی كۆمەڵایەتی ئەخلاقی و پەروەردەیی گەورەیە لەم كۆمەڵگەیەدا

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری (م. فەرهاد مەلا ساڵح) كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (د. موسەننا ئەمین) ئەندامی سەركردایەتی سەردانی نا‌حیەی دێگەڵەو تەق تەقیان كرد لەلایەن (كاوە مەمەند) بەرپرس و ئەندامانی یەكەی رێكخستنی كۆیەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا. 

سەرەتا (م. سەڵاحەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی نا‌حیەی دێگەڵەی كردو لە نزیكەوە سەردانی ژمارەیەك لە مامۆستاو زانایانی ئایینی و كەسایەتی پیاو ماقوڵانی ناوچەكەو ئەندامانی ماندوونەناس و دێرینی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردو لەنزیكەوە رێزو سوپاس و دەستخۆشی لێكردن كە بۆماوەی چارەگە سەدەیەك لەخزمەتی كاروانی پڕ شكۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەپەروەردەكردنێكی بیری میانرەوی ئیسڵاحی كە لەماوەی ڕابردوو ئێستاشدا بەردەوامن لە خزمەتی بێباوكان و هەژاران و بێنەوایاندا.

لەدرێژەی سەردانەكەیدا مامۆستا سەڵاحەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی ناحیەی تەقتەقی كردوو ڕایگەیاند: كۆمەڵگەی كوردی پێویستی بەو پەروەردەو نەهجە‌ی یەكگرتووە كە جێی شانازین و ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە بەڕەوشت و ئەخلاقی بەرزیانەوە ناسراون و بەكەسانی پەروەردەكراو هێمن و لەسەرخۆ وەبەردەوامن لەسەر رێبازی قورئان و سوننەت خزمەت بەئایین و نیشتمان دەكات.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند: یەكگرتوو هێزێكی كۆمەڵایەتی ئەخلاقی و پەروەردەیی گەورەیە لەم كۆمەڵگەیەدا وە هێزێكی ئیسڵاحییە كە لە هەموو بوارەكاندا كاریگەری هەیە شانازی بەكەسانی وەك ئێوەی دڵسۆزو خەمخۆر دەكات‌ كە هەوێنی پێكەوە ژیانن ڕۆڵی بەرچاوتان بینیوە لە هەموو خۆشی و نەهامەتیەكان.