هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەڵاحەددین: بۆ ئەوەی حورمەت و ڕێزت پارێزراوبێ ئاگات لەمنداڵەكەت بێ

مامۆستا سەڵاحەددین: بۆ ئەوەی حورمەت و ڕێزت پارێزراوبێ ئاگات لەمنداڵەكەت بێ

 

 

ئەمڕۆ شەممە (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كۆنفرانسی دەزگای بانگەوازی یەكگرتووی كرد بۆ پەروەردەو پێگەیاندن لەشاری هەولێر.

لە وتەیەكیدا مامۆستا سەڵاحەدین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێرای دەست خۆشی و دوعای تەوفیق و سەركەوتوویی سوپاس بۆ ئامادەكارانی و ئامادەبوانی كۆنفرانسی دەزگای بانگەواز ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی حورمەت و ڕێزت پارێزراوبێ ئاگات لەمنداڵەكەت بێ، ئەو ڕۆژگارەی تێكەوتووین وەك ئاگر وایە بۆ منداڵ دونیای بەڕوو كراوەتەوە نابێ لێی بێ خەم بین و هەست بەو مەترسیە نەكەین، دەبێ پێش وەختە منداڵانمان لەو دۆخە نالەبارە بپارێزین، چۆن بۆ نەخۆشی دونیایەك پارە لەمنداڵەكەمان سەرف دەكەی ئاواش بۆ نەخۆشی و پەروەردە ئامادەبی مەسروف بكەی، دەبی پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ منداڵەكانمان هەبێ، بەردەوام دەبێ لەبیری ئەوەدابی سەردەمی تۆو سەردەمی منداڵەكەت جیاوازە، دەبێت ئێمە گرنگییەكی تەواو بە پەروەردەو زانست بدەین و ئەندامان و نەوەكانی ئێمە نموونەی ئەو پەروەردەبن كە ببێتە ڕەزامەندی خوای گەورە.