هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو: لەڕاپەرین ئومێدێكی گەورە خرایە ڕێ، یەكگرتوو پارێزەری ئەو ئومێدەیە

ئەمینداری یەكگرتوو: لەڕاپەرین ئومێدێكی گەورە خرایە ڕێ، یەكگرتوو پارێزەری ئەو ئومێدەیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: 11ی ئادار ڕۆژێكی مێژوییە بۆگەلی كوردو لە ڕاپەرین ئومێدێكی گەورە خرایە ڕێ، یەكگرتووش پارێزەری ئەو ئومێدە دەبێت.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11-3-2019 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی مەراسیمی رێزلێنان كە دەزگای ڕێكخستن ئەنجامی دابوو بۆ لق ومەڵبەندە سەركەوتوەكانی یەكگرتوو ڕایگەیاند: یانزەی ئادار ڕۆژێكی مێژوییە بۆگەلی كورد بەتایبەت بۆ خەلكی هەولێر كەساڵرۆژی راپەرینی هەولێرە وە لەرٍاپەرین ئومێدێكی گەورە خرایە ڕێ یەكگرتووش پارێزەری ئەو ئومێدە دەبێت هەرگیزلەگەڵ نائومێدی نابێت.


مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ ساڵڕۆژی یەكەم ڕێكەوتنی رەسمیە كە ڕێكەوتنی یانزەی ئاداری 1970 كە ئەوڕێكەوتنە بووە یەكەم ڕێكەوتنی قەواری سیاسی بۆ مافی ئوتۆنۆمی بۆ گەلی كورد ئەگەرچی پێشلكاریش كرا ڕێكەوتنەكە نەبرایە سەر بەڵام ڕووداوێكی گرنگ بوو وە بووەسەرەتایەك لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ پرسی ئۆتۆنمی و فیدراڵی .

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەو مەڕاسیمەدا ڕایگەیاند دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم ناجێگیرە، بەڵام ئێمە بەشێكین لەوكۆمەڵگایە و پێویستە تەسلیمی ئەودۆخە نەبین بەڵكو پلان و بەرنامە دانێین لەسەرهەموو ئاستەكان .

 

لەبارەی ئۆپۆزسیۆن بونی یەكگرتووش ئەمینداری گشتی ڕایگەیاند: یەكگرتوو لەشەڕ دانیە لەگەڵ كەس لای یەكگرتوو قیمەت و بایەخ بۆ هەموو تاكێكی ئەوكۆمەڵگایە دادەنێت بەهەموو پێكهاتەكانیەوە .

 

لەبارەی دۆخی گەنجانو لاوانی هەرێمی كوردستان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو گوتی دەسەڵات بێ منەتە لەگەنجان ئەمەش وایكردووە دۆخێكی ناهەموار بێتە كایەوە بۆیە ئێمە دەبێ بەهانای گەنجان ولاوان وتاكەكانی كۆمەڵگاكەمان بچین.

 

 

سب