هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان كرد

ئەمینداری یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان كرد


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان كردو گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 11/3/2019 مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێز باپیر كامەلا سكرتێری گشتی حزب و ژمارەیەك لە كارگێرانی مەكتەبی سیاسی .

 

لەدیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی هەرێم و ناوچەكە و زەرورەتی بەردەوامی لێكحاڵیبون و دیداری هێزە سیاسیەكان بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە و رووبەرووبنەوەی ئەگەرەكان.

 

هەروەها خوازیاربوون پەیوەندیەكانی دوو قۆڵیش بەرەو پێش چوون بەخۆیەوە ببینێ .

 

جێگەی ئاماژە پێدانە بەرێزان د. سەلاحەدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د. محەممەد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان ئامادەی دیدارەكە بوون .