هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

راوێژكاری سەرۆك وەزیری عێراق سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

راوێژكاری سەرۆك وەزیری عێراق سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و لەیس كەبە راوێژكاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

لە شاری سلێمانی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە (د. لەیس كەبە) راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكەو پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كراو جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە بەكارهێنانی زمانی لێك تێگەیشتن و گفتوگۆ باشترین بژاردەیە.

هەر لەدرێژەی دیدارەكەدا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە قۆناغی داهاتووی عێراق قۆناغێكی هێمن و پێكەوە ژیان بێت و كار بەو دەستوورە بكرێ كە هەموو پێكهاتەكانی عێراق ئامادەیان كردوەو پێویستە بە تایبەتمەندی خۆیەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان وخەڵكەكەی بكرێ.

لە كۆتاییدا تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە دین و مەزهەب نەتەوایەتی لەخزمەتی مرۆڤدا بێ و نەبنە هۆكاری لێك دوركەوتنەوەی پێكهاتەكان لە یەكتری و پەرتەوازەبوونیان.