هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆبونەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆبونەوە

نیوەرۆی ئەمرۆ شەمە 2/3/2019 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین لە شاری سلێمانی لەگەڵ کۆسرەت رەسول علی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوەوە
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرا و لە لایەن خۆیەوە کۆسرەت رەسول علی رۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە گۆرەپانی سیاسی هەرێم و عێراق بەگرنگ وەسفکرد و ئاماژەی بەوەشدا کە یەکگرتوو هەوێنی ئاشتی یە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانه‌ رونیشیکردەوە پێگەی یەکگرتوو لە هەرێم لەبەرچاودەگرین چونکە لەسەرجەم قۆناغەکاندا کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەروەردەی تاکی کوردی هەبووە و بوونی دەیان کادیری یەکگرتووش لەدام و دەزگاکانی حکومەتدا جێگای شانازین وەجێگە دەستیان لەسەرجەم بوارەکاندا دیارە کە بەدڵسۆزی و دەستاپاکیەوه‌ کاریانکردەوە 
مامۆستا صلاح الدین محمد بهاء الدین جەختی کردوە کە پێویستە لایەنە سیاسیەکان لە هەرکەس زیاتر یەکریز و تەبا بن دوبەرەکی و ناتەبایی زۆرترین زیانی بە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لە ناوەو دەرەوە گەیاندووە قۆناغەکەش یەکدید و یەکهەلوێستی پێویستە .

 ن.ش