هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد

 

ئەمرۆ مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە (بەڵێن عەبدولڵا و سەعد خالید) ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

لەدیدارەكەدا هەردوولا تەئكیدیان كردەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوانیان و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان خەمی جدی خەڵكی كوردستان بخۆن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و موچەو قوتی خەڵكی لەوە زیاتر دوانەكەوێت و هەرچی زووە پاشەكەوتی مووچە بەتەواوەتی لاببرێت و بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

جێگەی ئاماژە پێدانە (د. سەڵاحەددین بابەكر) كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتوو ئامادەی دیدارەكە بوون.