دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌شاری سلێمانی سه‌نته‌ری گه‌شه پێدانی چالاكی لاوان ، یه‌كه‌م دیداری له‌ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستایی بانگخواز شه‌ماڵ موفتی ئه‌نجامدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد ، له‌وتاركه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا مامۆستا شه‌ماڵ ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوو به‌ڵكو مه‌دره‌سه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و بانگخوازی و ره‌وشتی بوو.
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاماژه‌شی به‌وه داوه،گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و بڕوا به‌خۆبوون و ره‌وشته به‌رزه‌كانی و ده‌ربڕینه پڕ له واتا قوڵه‌كانی و فراوانی رۆشنبیری و شاره‌زاییه‌كانیدا بوو كه هاوشانبوو له‌گه‌ڵ بێ فیزی و خاكیه‌تی و بۆ خه‌ڵك بوون و مرۆڤ دۆستیدا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌ی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانه
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
به‌رێزان ئاماده‌بووانی یه‌كه‌مین دیداری مامۆستا شه‌ماڵ موفتی به‌رێزان خانه‌واده و برا و خوشك و قوتابی و دۆستانی مامۆستا شه‌ماڵ السلام علیكم ورحمه الله هه‌موولایه‌ك هه‌قمانه ئه‌مڕۆ به دڵێكی پڕ له ئه‌مه‌ك و وه‌فا و پێزانینه‌وه له یادی كه‌ڵه پیاوێكی شاره‌زا و زانا و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌ماندا كۆببینه‌وه،یادی وته شیرینه‌كانی، ره‌فتاره جوانه‌كانی، ئامۆژگاریه سه‌نگینه‌كانی، نه‌هج و ره‌وشته ناوازه‌كه‌ی توێژینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه بكه‌ین، لێره‌وه له هه‌ولێری كۆتا قۆناغی شوێن هه‌ناسه‌كانی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه‌وه سڵاو و دروود و داوای پله‌ی به‌رزی به‌هه‌شت ده‌نێرم بۆ ئه‌و برا گه‌وره‌یه .
داواكارم له‌وێوه، له‌و پێگه باڵایه‌وه چاوی خێر و خۆشی و ره‌زامه‌ندی و په‌سه‌ندیمان بۆ بخا و رۆحی شاد بێ به‌م كار‌و وكاروان و برا و خوشكه ئازیزانه‌ی، ئێمه‌ش له‌م وێستگه هه‌ستیاره ئه‌خلاقی و روحیه‌دا ، ده‌ڵێین به‌راستی مامۆستا شه‌ماڵ ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوو به‌ڵكو مه‌دره‌سه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و بانگخوازی و ره‌وشتی بوو كه ده‌بێ هه‌موومان لێیدا به‌هره‌مه‌ند بین و به‌رده‌وامی بكه‌ین .
گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و بڕوا به‌خۆبوون و ره‌وشته به‌رزه‌كانی و ده‌ربڕینه پڕ له واتا قوڵه‌كانی و فراوانی رۆشنبیری و شاره‌زاییه‌كانیدا بوو كه هاوشانبوو له‌گه‌ڵ بێ فیزی و خاكیه‌تی و بۆ خه‌ڵك بوون و مرۆڤ دۆستیدا ، هه‌روه‌ك جێگای شانازی یه بۆ شاری سلێمانی كه رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی وای هه‌بوو شانازیشه بۆ فیكری میانڕه‌وی كاروانی یه‌كگرتوو كه سه‌ركرده‌یه‌كی وای تێدابوو، به‌ڵام له راستیدا مامۆستا شه‌ماڵ موڵكی هه‌موو كوردستان و هه‌موولایه‌ن و توێژ و حزب و گروپه‌كان بوو ، به‌ڵكو له ئاستی مرۆڤایه‌تیدا بیری ده‌كرده‌وه و رێنمایی پرۆسه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی ده‌كرد له‌گه‌ڵ خودا و له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
له‌كۆتاییدا ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌م دیداره ده‌كه‌م و جارێكی تر دروود ده‌نێرم بۆ گیانی پاكی مامۆستا شه‌ماڵی مه‌زن .
والسلام علیكم ورحمه الله
براتان صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
28/2/2019
ن.ش