هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: یەكگرتوو بوێرانە مەسەلەی دینداری و بیروباوەڕی حزبی لەیەك جیا كردەوە ئەوەی یەكگرتوو لەوكات دەیگوت ئێستا خەڵكی تر دەیڵێتەوەو شانازی پێوەدەكات

ئەمینداری گشتی: یەكگرتوو بوێرانە مەسەلەی دینداری و بیروباوەڕی حزبی لەیەك جیا كردەوە ئەوەی یەكگرتوو لەوكات دەیگوت ئێستا خەڵكی تر دەیڵێتەوەو شانازی پێوەدەكات

 

 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی پێشكەش كردنی وتەیەكیدا لەمەراسیمی رێزلێنان لە كادیرانی خاوەن خزمەتی چارەگە سەدەیەك لەریزەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر رایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ساحەی سیاسیە لەوقۆناغەدا، وتیشی : یەكگرتوو پەیامی ئیسڵاحی هەڵگرتووە، بەڵام یەكگرتوو فێر نیە بە موعانات و ماندوبوون و زەحمەتییەكانی خەڵكەوە كاسبی سیاسی و موزایەدە بكات.

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاند: یەكگرتوو خەڵكی كارو خەڵكی حاڵە نەك خەڵكی قال و حیكایەت و جنێوو قیژە قیژ.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمەراسیمەكە باسی لەوەكرد، كە یەكگرتوو هێزێكی میانڕەوی سیاسیەو لە گەرمەی شەڕی ناوەخۆ یەكگرتوو ئیعلان كرا یەكگرتوو بوێرانە مەسەلەی دینداری و بیروباوەڕی حزبی لەیەك جیا كردەوە ئەوەی یەكگرتوو لەوكات دەیگوت ئێستا خەڵكی تر دەیڵێتەوەو شانازی پێوەدەكات.