هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەڵاحەددین: بۆ ئێمە بەسە كە خیانەتمان لەمەشروع و مەبدەئو پرانسیبەكان نەكردووە

مامۆستا سەڵاحەددین: بۆ ئێمە بەسە كە خیانەتمان لەمەشروع و مەبدەئو پرانسیبەكان نەكردووە

 

 

* 25 ساڵە یادی ئیعلانكردنی یەكگرتووە نەك مێژووی یەكگرتوو، چو‌نكە مێژووی یەكگرتوو زۆر لەوە كۆنترە 

* ئێمە وەك یەكگرتوو بەردەوام دەبین لەخزمەتكردن و پەروەردەی تاك بەپەروەردەیەكی دروست
* داهاتووی پڕشنگدار بۆ تاكەكان و خێزانەكانی كۆمەڵگەی كوردی بنەخشێنن و دەمانەوێ خەڵك هۆشیار بكەینەوە كە چیتر ئەم و ئەو بەئارەزووی خۆیان بۆ مەرامەكانیان بەكار نەهێنن
بەئامادەبونی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەدروشمی (25 ساڵ خەبات و خزمەت) ناوەندی هەولێری ئەنجوومەنی كاروباری تاوخۆ مەراسیمی رێزلێنانی سازكردو تێیدا رێزلێنانی بەرێز ئەمینداری گشتی بەخشیە ژمارەیەك لە سەركردەو كادیرە پێشكەوتوەكانی یەكگرتوو لەشاری هەولێر بەبۆنەی یادی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
لەمیانەی ماراسیمەكەدا (م. سەڵاحەددین) ووتەیەكی پێشكەشكردو وێرای پیرۆزبایكردنی یادو هەوڵ و تێكۆشانی برایان و خوشكان لە هەموو رەهەندەكانەوە بەرز نرخاندو ڕایگەیاند: (25) ساڵە یادی ئیعلانكردنی یەكگرتووە نەك مێژووی یەكگرتوو، چو‌نكە مێژووی یكگرتوو زۆر لەوە كۆنترە، ئێمە لە یەكگرتوو زۆر شت فێربوین و زۆر شتمان وەرگرت .. ئێمە قسمەتمان بوو بە یەكگرتوو دەبێ شانازی بەو قسمەتەوە بكەین .. ئێمە فكری سەلیم ، عەقیدەی سەلیم ، بەیەكەوە ژیان ، ئاشتەوایی ، دەرونپاكی، برایەتی ، خزمەتكردنی خەڵك لە یەكگرتوو فێربووین بۆیە دەبێ شعورییەن لەگەڵ ئەو چەمكانە تەفاعول بكەین و بۆ ئێمە بەسە كە خیانەتمان لەمەشروع و مەبدەئو پرانسیبەكان نەكردووە.
لە كۆتاییدا ووتەكەیدا بەرێز ئەمینداری گشتی جەختی كردەوە كە ئێمە وەك یەكگرتوو بەردەوام دەبین لەخزمەتكردن و پەروەردەی تاك بەپەروەردەیەكی دروست ئێمە بڕیارمانداوە كە داهاتووی پڕشنگدار بۆ تاكەكان و خێزانەكانی كۆمەڵگەی كوردی بنەخشێنن و دەمانەوێ خەڵك هۆشیار بكەینەوە كە چیتر ئەم و ئەو بەئارەزووی خۆیان بۆ مەرامەكانیان بەكار نەهێنن و هیچ كاتێك ئێمەی یەكگرتوو ڕەشبینی ناناسین، چونكە ڕەشبینی تایبەتمەندی ئەهلی چاكەكارو چاكەخوازو ئیماندار نیە.