هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

م. سەڵاحەددین : یەكگرتوو بەرەو گەشەو بەرفراوان بوونە

م. سەڵاحەددین : یەكگرتوو بەرەو گەشەو بەرفراوان بوونە

 

 

ئەمینداری گشتی بۆ كوڕو كچانی یەكگرتوو: لەداهاتوو ئێوە دەبنە سەرمەشقی ئەم كاروان و پەیامە پڕشنگدارە.

لەژێردروشمی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەرەو گەشەو بەرفراون بوونە) مەڵبەندی سێی یەكگرتوو پێشوازی لەو‌ ئەندامانەی دەكات كە تازە هاتوونەتە نێو ریزەكانی یەكگرتوو و بەو بۆنەوە ئاهەنگێك سازدەكات. 

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاهەنگێك بۆ ژمارەیەك‌ كچ و كوڕی لاو كە پەیوەندیان بە ڕیزەكانی یەكگرتوو كرد. 

لەوتەكەیدا (م. سەڵاحەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێرای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە مەڵبەندی سێی یەكگرتوو ڕایگەیاند: ئێوە جێی شانازی دایكان و باوكانتان و ئێوەن دەبنە مەشخەڵی چرای روناكی ڕێ و كوردستان پێویستی بە كچ و كوڕی لاوی وەكو ئێوە هەیەو لەداهاتووش هەرئێوە دەبنە سەرمەشقی ئەم كاروان و پەیامە پڕشنگدارە. 

(م. سەڵاحەددین) جەختی لەوە كردەوە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان باوەشی كراوەیە بۆ پیرو گەنج گەورەو بچووك و ژن و پیاو منداڵ هەمووان پێكەوە لەم كاروانە پیرۆزە كاردەكەین و دەچین بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خواو هەڵسوكەوتەكانیشمان جوان دەكەین بۆ ئیسڵاح و ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان و ڕێزگرتن لە یەكتری بۆئەوەی كۆمەڵگەی ئێمە بەئاسودەیی بژین.