هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەعوە گەورەترین ریسالەیە بۆ هیدایەتدان و نزیك كردنەوەی مرۆڤەكان لە خوا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەعوە گەورەترین ریسالەیە بۆ هیدایەتدان و نزیك كردنەوەی مرۆڤەكان لە خوا

 

 

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای دهۆك ئەمرۆ هەینی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ئامادەبوان لە كچان و كوڕان لە خولی (پێگەیاندنی گەنج) كە دەزگای بانگەوازی یەكگرتوو سەرپەرشتی دەكات بەرێزیان وتەیەكی پێشكەشكرد.

لەوتەكەیدا ئەمینداری گشتی ڕایگەیاند: یەكێك لە بەرهەمەكانی كاروانی یەكگرتوو ئێوەن و جێی شانازی ئێمەشن هەرئێوەش دەتوانن ڕۆڵی بەرچاو ببینن بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوانی كوردستان گوڕو تینی زیاتر بەو كاروانە ببەخشن.

(م. سەڵاحەددین) باسیشی لەوەكرد، كە دەزگای بانگەوازی یەكگرتوو لەخەمی گەلەكەی خۆیانن بۆ خزمەتكردن و دروستكردنی رەمزی دەعەوی و پێگەیاندنی لاوی بانگخواز، بانگخوازی كارێكی گەورەو پیرۆزە بۆ رێبازی بانگكردنی خەڵك بۆ رێگەی خوا كە ئەویش بیری میانرەو‌ی و ئیسڵاحە لەتاكەوە بۆ كۆمەڵگە، دەعوە گەورەترین مەهام و ریسالەیە بۆ هیدایەتدان و نزیك كردنەوەی مرۆڤەكان لە خواو دورخستنەوەیان لە كاری خراپەو شەیتان، كە بەم هەوڵ و تێكۆشانە گەورەترین خزمەت دەكات و پاداشتێكی نەبڕاوەی هەیە بۆ رۆژی دوایی.