هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ رێكخستنەكانی زاخۆ كۆبۆوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ رێكخستنەكانی زاخۆ كۆبۆوە

 

 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان شاندێكی یاوەری بەسەردانێك گەیشتە زاخۆو لەلایەن (نەسرەدین سندی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرس و كارگێرو ئەندامانی مەلبەندی (13) ی یەكگرتوو پێشوازی گەرمی لێكرا.

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ مەڵبەندی (13) ی زاخۆی یەكگرتوو بەجیا كۆبۆوە لەگەڵ:-

- كابینەی مەڵبەندی زاخۆ

- ژمارەیەك گەنج و لاوان

- كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە كادیرو رێكخستنەكانی مەڵبەند

لەوتەیەكیدا بۆ كادیرو رێكخستنەكانی مەڵبەندی زاخۆ (م. سەڵاحەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی (25) ساڵەی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لەئامادەبووان كردو ڕایگەیاند: یەكگرتوو نەوەیەكی وەسەتیەت لە دینداری پێگەیاندووە، سەرەتا لە نێو كێشەو گرفتی ناوخۆو شەڕی برا كوژی یەكگرتوویەكی بەبێ چەك خۆی ئیعلان كرد، لەوكاتەی شەڕی ناوخۆبوو ئێمە باسی ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان و كاری هاوبەشمان ئەكرد، ڕاگەیاندنی یەكگرتوو وەكو حزبێك بڕیارێكی بەهێز بوو ئێستاش دوای بیست و پێنج ساڵ وەكو ئەو ڕۆژەی كە یەكگرتوو دروست بووە ساحەی كوردستان پێویستی بە هێزێكی وەكو یەكگرتووە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەو گەلەكۆمەو فێڵ و تەزویرانەی لە یەكگرتوو دەكرێ ساردمان ناكاتەوە لە خزمەتكردن و پەروەردەكردنی تاك لە كۆمەڵگە ئێمە بۆ خوا لەخۆ رازی كردن خزمەتی كۆمەڵگاكەمان دەكەین.

لەكۆتاییدا ئامادەبوان خۆشحاڵی خۆیان بەسەردان و بەسەركردنەوەكانی بەرێزیان دەڕبری و بەپرسیارو پەیمانی بەردەوامیان بۆ كاروانی پڕ شكۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دووپات كردەوە.