هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگروو: چوار ساڵی داهاتوو ئەركی لەپێشینەمان ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵییە

ئەمینداری یەكگروو: چوار ساڵی داهاتوو ئەركی لەپێشینەمان ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵییە

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: چوار ساڵی داهاتوو ئەركی لەپێشینەمان ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵییە و پێشینانی كاروانی یەكگرتوو ڕەمزی خۆڕاگری و لێ بوردەیی و ئەمكدارین لە ناو ڕیزەكانی یەكگرتوودا.

 

مامۆستاصلاح الدین محمد بهائەالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە مەراسیمێكدا كە مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتوو بۆ ژمارەیەك لە پێشینانی كاروانی یەكگرتوو ژمارەیەك لە خانەوادەكانیان لە سنوری سلێمانی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 11/2/2019 سازیكردبوو مامۆستاصلاح الدین محمد بهائەدین رایگەیاند: پێشینانی كاروان ڕەمزی خۆراگری و لێ بوردەیی و ئەمكدارین لە ناوریزەكانی یەكگرتوودا.


هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئارامگرتن و دڵسۆزی و قوربانیدانی پێشینانی كاروان نەبوایە یەكگرتوو نە ئەگەیشتە ئەم قۆناغە كە جێگای شانازییە، شارو و شارۆچكەیەكی كوردستان نابینی لە زاخۆ بۆ گەرمیان و هەڵەبجە یەكگرتوو و پێشینانی كاروان خزمەتیان تێدا ئەنجام نەدابێت.


لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە و رۆڵی یەكگرتوو لە كایەی سیاسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە وەشدا هەموولایەك پێگەی یەكگرتوو لە كوردستان لە بەرچاو دەگرن و وەك هێزێكی سەرەكی مامەلەَی لەگەڵدا دەكەن.


رونیشیكردەوە كە چوارساڵی داهاتوو ئەركی لەپێشینەمان روبەروبونەوەی گەندەڵەی لەسەرجەم جومگەكانی حوكمرانی دەبێت لە پێناو خزمەتكردنی زیاتر بە هاوڵاتیانی كوردستان.