هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی سێوان قادر دەكات

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی سێوان قادر دەكات

 


ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای سێوان قادرو سێ منداڵكەیەوە بە رووداوی ئاگر پرسەنامەیك ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو دەكات كەئەمەش دەقەكەیەتی.
.
بسم الله الرحمن الرحیم
کُلُ مَنْ عَلیْهَا فَانٍ ویبْقَی وجْهُ رَبِکَ ذو الْجَلالِ والاِکْرَامِ
بۆ بەرێزان / کاک حاجی قادر 
کاک حاجی مەجید
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە
بەبۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی سوتانی دادە سێوان و منداڵەکانی ..
لە ناخی دڵمانەوە هاوغەمی و پرسە و سەرەخۆشی تان پێشکەش دەکەین و لە خوای میهرەبان داوای لێ خۆشبوون بۆ دادە سێوان و بەهەشتی بەرینیان بۆ دەخوازین.
هەروەک بۆ ئێوەی بنەماڵە و کەس و کار و خزمانی هەردوولا داوای خۆڕاگری و ئەجری فراوان ئەکەم ..


لەم جۆرە کارەساتانەدا دەبێ هۆشیاربین لە سنوری چارەسەر دەرنەچێ و بە خۆڕاگری و گیانی دۆستایەتی و خزمایەتی مامەڵە بکرێ و ئەنجامی کۆتایی بۆ یاسا و دادگا بەجێ بهێڵرێ و رێگە بگیرێ لە پشێوی کۆمەڵایەتی و رووداوی خراپتر ..
إِنَا لِلهِ وإِنَا إِلیْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بها‌والدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
24/12/2018