هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەكۆنگرەی دووەمی را‌‌بطە چەندین دیداری ئەنجامدا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەكۆنگرەی دووەمی را‌‌بطە چەندین دیداری ئەنجامدا

 

لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی دووەمی را‌‌بطە "برلمانیون لاجل القدس" لە شاری ئیستنبوڵ لە وڵاتی توركیا لە بەرواری 14-15/12/2018 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زنجیرەیەك دیداری ئەنجامدا و چەندین كەسایەتی عێراق و جیهانی بینی.

لەوانە بەرێزان :
دكتۆر حەمید عەبدوڵڵا ئەلئەحمەر سەرۆكی جێبەجێكاری یەكێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودس .
مستەفا نییاسی سەرۆكی پەرلەمانی سەنیگال .
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
شاندێكی باڵای پەرلەمانتارانی حزبی نەهزەی تونسی .
شاندی پەڕلەمانتارانی مەغریب و جەزائیر و كویت و ئەردەن و موریتانیا و صوماڵ.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە دیدارەكانیدا تەئكیدی لە یەك گوتاری لایەنە بەشداربووەكان كرد بەرانبەر بە گرنگی ئەقصا بۆ هەموو ئاینەكان.

جێگای ئاماژە پێدانە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رۆژی 16/12/2018 كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ وڵاتی توركیا هێنا و لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەرایەوە هەرێمی كوردستان