هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

/ هەواڵەكانكوردستانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ردانی توركیا ده‌كات

/ هەواڵەكانكوردستانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ردانی توركیا ده‌كات

ئەمینداری گشتی یەکگرتووى ئيسلامى كوردستان، بۆ بەشداری لە کۆنگرەیەک له‌سه‌ر داواى فه‌رمى كۆمارى توركیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ دەکات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیارە ئەمرۆ چوار شه‌ممه‌ بەرواری12\12\2018، مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر داوەتی فەرمی کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە كۆنگره‌ی دووه‌می (الرابطة برلمانيون لأجل القدس) سه‌ردانی وڵاتی توركیا بكات .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەم کۆنگرەیە بە بەشداری سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرێت.

ن.ش