هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە (26-9-2016) بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ( خەلیل ئیبراهیم و فەرهاد مەلا صالح كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و نەسرەدین سندی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) سەردانی بەرێز (ئەیاد سامەرائی) ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد.

لە سەردانەكەدا باسیان لە بارودۆخی ناوچەكە و شەری داعش و پرۆسەی ئازادكردنی موسل كرد و تەئكیدیان كردەوە دوای موسڵ دەبێت ئاشتی و ئارامی بۆ شارەكە بگەرێتەوە و هەمووان پێكەوە كاربكەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ناوچەكە.

لەتەوەرەیەكی دیكەدا ئاماژە بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا و بە پێویست زانرا كە دانیشتن و گفتوگۆ بە رێگا چارەیەكی گونجاو دابنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و دەبێت بەهەموولایەك بەرەنگاری شەری تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنی شاری موسڵ و چۆنیەتی بەهاناوەهاتن و لەباوەش گرتنی ئاوارەكان .