هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی له سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی له سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی دەكات

 

 

بەبۆنەی سەركەوتنی حزبی نەهزەی تونسی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لە وڵاتی تونس، مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ ڕاشد ئەلغەننوشی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی :

 

 

ڕێزدار جەنابی شێخ ڕاشد ئەلغەننوشی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونسی

السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەواڵی سەركەوتنتانم لە كۆتا هەڵبژاردنەكاندا پێگەیشت، وایدەبینین ئەمە سەركەوتنە بۆ تێگەیشتنی دروست لە بنەماكانی لێبوردەیی ئیسلامی، كە تەوژمی میانڕەوی و هاوسەنگی نوێنەرایەتی دەكات،

لەم سۆنگەوە و بەبۆنەی سەركەوتنتان بە پلەی یەكەم لە هەڵبژاردنی شارەوەانییەكانی تونسدا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم لەگەڵ جوانترین سڵاو و خۆشەویستیم بۆ برایان لە سەركردایەتی بزوتنەوەكەتان.

هەمیشە لە سەركەوتندا بن و خوداش پشتیوانی چاكانە.

براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2018/5/8 هەولێر ــ كوردستان