ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 7/5/2018، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی 175ی ئیسلامخوان له هه‌ڵه‌بجه، مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: لێره له هه‌ڵه‌بجه دیدار و كه‌رنه‌ڤاڵ چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ڵه‌بجه‌ی جیهاد و تێكۆشان و زانست و زانیاری، سه‌رچاوه‌ی ئاراسته كردنی بزافی ئیسلامی له هه‌ڵه‌بجه‌وه بووه، هه‌ڵه‌بجه دونیای ناساند به كورد.
ئه‌مینداری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جارێكی تر په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین، كه هه‌نگاوی لیستی 175 ه، كه به هاوكاری ئێوه ته‌واو ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی تریش ده‌سپێده‌كات، هه‌نگاوه‌كانی كاری هاوبه‌ش یان رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی ئیسلامییه‌كان، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئیسلامییه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتیشی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیجتیهادیان كرد و به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و دوای هه‌ڵبژاردن پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلامی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی كاریگه‌ر وسه‌ركه‌وتوو و ئیجابی بین له ساحه سیاسییه‌كه، سه‌یركه‌ر و پاشكۆ نه‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵاته‌ی تاكی مسوڵمان له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه توشی بووه، پێویسه ئیسلامییه‌كان پێكه‌وه بن، ده‌مانه‌وێت له هه‌ركایه‌یه‌كدا، كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی و ئابوری و كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه، كه‌سه ده‌ست به‌ده‌ستنوێژه‌كان كاریگه‌رییه‌كی باشیان هه‌بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی وت، ئێمه‌ی ئیسلامی له كوردستان فێل له كه‌س ناكه‌ین، به درۆوه دینداری ناكه‌ین، شیعاری ئیسلامیمان به درۆوه هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌وانه‌ن درۆ له‌گه‌ڵ مسوڵمان ده‌كه‌ن كه ئایه‌ت و حه‌دیس و مه‌لا به‌كاردێنن و دواییش پشت ده‌كه‌نه دین و مه‌لا.
وتیشی، ئێمه سیاسه‌ت به ئه‌خلاق ده‌كه‌ین، سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه وه‌كو ئه‌وانه نین پێیان عه‌یبه بێنه مزگه‌وت مه‌گه‌ر بۆ پرسه نه‌بێت، ده‌شیانه‌وێ دین بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌كاربێنن.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جۆره‌ها ناحه‌زمان هه‌یه بۆیه ده‌بێت هۆشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ین، به تایبه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنه كه ده‌بێت لیستی 175 بكه‌ینه خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌ری بخه‌ین، ئه‌م دیمه‌نی برایه‌تی و شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵایه‌یی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئاڵای كوردستان جێگای دڵخۆشی و سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی كرده‌وه كه جێگای شانازییه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پۆلێك له كاندیدی دڵسۆز كه ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌ده‌رانی كوردستان ده‌نگیان بده‌نێ، ئه‌مانه ده‌توانن گۆڕانكاری بكه‌ن، سوپاس بۆ خوا له 27 ساڵی رابردوودا به‌شێك نه‌بووین له گه‌نده‌ڵی و دزی، به‌شێك نه‌بووین له خاكفرۆشی، بۆیه كاندیدی ئێمه ئه‌وانه‌ن كه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتی، با رۆژی 12/5 بكه‌ینه سزای گه‌نده‌ڵكاران، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ك فریشته به خه‌ڵك بناسێنن، به پشتیوانی خوای گه‌وره‌ی سوجده‌ی شكوری سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ین